
کاتێ كه‌رایه‌تی و ساویلکه‌یی دێنه زمان
نوسینی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
له‌م رۆژانه‌ی رابوردودا له شاری ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا له‌لایه‌ن ریکخراویکی کوردی به‌ناوی .. کۆمکار..به هاوکاری چه‌ند ریکخراویکی پیشه‌یی نه‌مسا ڤیستڤالی بۆ چاند و هونه‌ری کوردی ئاماده‌کرابوو .وه‌منیشیان داوه‌ت کردبوو. جیگای باسه ڤیستڤاله‌که‌گرنگیه‌کی زۆری هه‌بوو رۆژی یه‌که‌می ڤیستڤال ته‌رخان کرابوو بۆ پیشانگای کتیب و خویندنه‌وه‌ی چه‌ندین وتار له لایه‌ن کۆمه‌لیک نوسه‌ری ناسراو که زانیاریان له‌سه‌ر دۆز و کیشه‌ی کورد هه‌بوو.به‌راستی کاتێ كه مرۆڤ گوێی له‌وته‌کانی دۆستانی گه‌له‌که‌مان ده‌بوو هه‌ستت ده‌کرد که له‌ئاستیکی بالای رۆشه‌نبیریی دا ، دان به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان دا ده‌نریت و پشتیوانیمان لی ده‌کریت.ئه‌وه زۆر مایه‌ی دلخۆشی بوو.له‌پیشانگاکه به‌سه‌دان کتیب و کۆڤارو بلاوکراوه دانرابوون که به‌زمانه جۆر به جۆره‌کانی جیهان نوسرابوون.له چآو گێڕان به‌ناو کتیبه‌کاندا ، دوو دیارده زۆر سه‌رنجیان راکیشام ، یه‌که‌میان له ناو په‌رتووکه‌کاندا هیج بلاو کراوه و ئه‌دبیاتیکی پ ک ک ی تیدا نه‌بوو ، ئه‌وه له کاتیکدا که ئه‌و ته‌ڤگه‌ره نه‌ته‌وه‌یه خاوه‌نی دۆله‌مه‌نترین ئه‌دبیاته له‌سه‌ر دۆز‌و کیشه‌ی کورد به‌تایبه‌ت له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی که وتار خوینه بیانیه‌کانی ناو ڤیستڤاله‌که‌ش زۆر به هه‌ستیاریه‌وه له‌سه‌ری راده‌وه‌ستان و تیکۆشآن و خه‌باته ئازادی خوازیه‌که‌یان به‌رز ده‌نرخاند. دیارده‌ی دوه‌م به پێچه‌وه‌نه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌موو ئه‌و کتیب و نامیلکانه‌یان هینابوون که له‌لایه‌ن نه‌یارانی گه‌لی کورد‌و دوژمنانی دۆزه ره‌واکه‌یه‌وه له‌دژی پ ک ک و ریبه‌رایه‌تیه میژوویه‌که‌یه‌وه نوسرابوون..مرۆڤ کاتی ئه‌وه‌ی ده‌بینی موچووڕك به ویژدانی دا ده‌هات.له‌هۆله‌که‌دا وه‌نه‌یه‌کی پیرۆزکردنی نه‌ورۆزیئه‌وسالی دیار به‌کر هه‌لواسرابوو که دنیا ده‌زانیت خولقینه‌ری ئه‌م سه‌ر هه‌لدانانه گه‌ل و پ ک ک ، ن نه‌ک ئه‌وانه‌ی بازرگانی به دۆزه‌که‌یه‌وه ده‌که‌ن و له‌ژیره‌روه‌ش هه‌م خیانه‌ت هه‌م
هه‌م پیلان به‌ریوه ده‌به‌ن . په‌راویز خستنی پ ک ک ،و دژایه‌تی کردنی و له‌هه‌مان
کاتیشا خۆکردن به خاوه‌نی ده‌سکه‌وته به نرخه‌کانی وه پیشاندانیشی به ئه‌ستی ناو نه‌ته‌وه‌تیی جگه له که‌رایه‌تی و ساویلکه‌یی چ ناویکی تری لی ده‌نریت.هه‌موو ئه‌و نوسه‌روو ئه‌کادیمیستانه‌ی که ئه‌وان بانگیشتیان کردبوون و وته‌یان پیشکه‌ش کرد ئاماژه‌یه‌ن بۆ رۆلی پیشه‌نگی پ ک ک ، و ته‌ڤگه‌ره ئازادی خوازه‌که‌ی ده‌کرد ، به‌لام به‌داخه‌وه به‌ریوه به‌رانی ڤیستڤاله‌که که جگه له پ‌ک‌ک و هاوپه‌یمانه‌کانی نه‌بیت نوینه‌ری سه‌رجه‌م پارت و ریکخراوه‌کانی پارچه‌کانی کوردستانی تیدا بوون به‌و شیوه ساویلکه‌ییه که‌وتبونه ئه‌و له یستۆکه‌ی دوژمنانی ئازدی گه‌له‌که‌مانه‌وه. له نوینه‌ری یه‌کی له پارته گرنگه‌کانی رۆژهه‌لاتم پرسی ئیوه ئه‌و ڤیستڤاله چۆن ده‌بینن وتی له‌وه گرنگ تر هه‌یه. وتم ئه‌ی هه‌ست ناکه‌ی که بۆشایه‌کی گه‌وره له ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌یه بی گرنگی دان به پ ک ک و بگره هه‌ولدان بۆ ناو زراندنیشی له‌و کاته ناسکه دا که ته‌نانه‌ت ئه‌ورپا خه‌ریکه له به‌رامبه‌ری دا به‌خۆی دا بچێته‌وه.که‌چی ئه‌و حاجی ئاغایه
فه‌رمووی وه‌لا من ئه‌وه‌م نه‌زانیوه که شتی دژی ئه‌وانی تی دابیت به‌لام زانیومه که هی ئه‌وانی تیدا نیه.وتم بۆ هی ئه‌وانی تیدا نه‌بیت . وتی شته‌کانیان هه‌موی تاکره‌وی و توند و تیژیه.ئه‌و حاجیا‌غآ سافیلکه‌یه شه‌ر کردن و رو به‌روبونه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی هیزی پاراستنی گه‌ل و گه‌ریلا کانی پژاکی به توند و تیژی ده‌زانی و سه‌رکردایه‌تی ئه‌و ته‌ڤگه‌رشی به تاکره‌و پیناسه کرد . به‌لام نه‌یوت له‌سای ئه‌و توهمه‌ته بی بناخانه‌یه که بۆ ئه‌و جولانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه خاوه‌ن متمانه‌ییه‌ی هه‌لده‌به‌ستین پیچه‌وانه‌که‌ی سه‌رانی منن که له‌سای تاکره‌وی ته‌سلیم کاری هه‌ر رۆژه پارچه پارچه ده‌بن و له شوینی دریژه دان به خه‌بات و تیکۆشآن به‌ر بونه گیانی یه‌کتری و له‌گۆر نانی خه‌ونه‌کانی گه‌له‌که‌مان بۆ به‌ده‌ست هه‌نانی ئازادی.دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ندیک رونکردنه‌وه‌م دا به‌و ئاغآی نوینه‌ر پایه‌به‌رزه به‌سه‌ر راوشاندنه‌وه زۆری بۆ چونه‌کانی سه‌لماندم .به‌لام هه‌ناسه‌ی ناچآری هه‌لکیشا که نا‌توانیت ده‌ست برداری ریبازیک بیت که سه‌ر و ریشی تیدا سپی کردوه، به‌لام مخابن خۆشی نازانێت له چی ده‌گه‌رێت و کام کولاوی جۆره‌کانی ساویلکه‌یی خراوته سه‌ر . له‌گه‌ل ریزی زۆرم بۆ خانه‌واده شه‌هید په‌روه‌ره‌که‌شی....
نوسینی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
18.نیسانی 2008 ڤیه‌نا
|