کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک یادی شه‌هیدانی شه‌نگالی کرده‌وه.
ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ی 2008.08.17 کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک به‌به‌شداری به‌شێک له کوردستانیانی نه‌مسا له شاری ڤییه‌نا بۆ یادکردنه‌وه‌ی سالوه‌گه‌ری روداوه دلته‌زینه‌که‌ی ئۆردوگای تلزێڕ و، گوندی سیبا شێخ خدر ،ی ناوچه‌ی شه‌نگال که سالیک له‌مه‌و به‌ر له به‌رواری2007.08.014 له لایه‌ن تیرۆرستان و دوژمنانی ئازادی کوردستان کرایه ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌سه‌دان له‌کوردی ئێزیدی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.ئیواره کۆڕێکی ئاماده کرد.دوای راگه‌یاندنی خوله‌کیک بیده‌نگی بۆگیانی پاکی شه‌هیدان. هه‌ریه‌ک له‌م به‌ریزانه
سه‌باره‌ت به‌م یاده وته‌یان پێشکیش كرد.
1/ جه‌وهه‌ر میراوده‌لی وتاری ناوه‌ندی چاک
2/ مه‌حمود قائیدی وتاری کورده ئێزیدیه‌کانی نه‌مسا
3/ کاک راستی وتاری کۆمیته‌ی نه‌مسای ی ن ک
4/ خاتو ئاشتی تاله‌بانی وتاری ریکخراوی نه‌مسای حزبی شی‌و وی کوردستان
5/دکتۆر سه‌بری وتاری پارتی یه‌کیتی دیموکراتی
6/ کاک هه‌فشین وتاری پارتی ئازادی کوردستان
هه‌روها هۆزانوان خاتو سندوس نه‌جار ئه‌ندامی ریکخراوی چاک به چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌م یاده به‌شداری کرد.
شایانی باسه ئیواره کۆره‌که 2 کاتژمیر به‌رده‌وای کرد.
ناوه‌ندی چاک
کۆمیته‌ی نه‌مسا