شءرێکم نییه تۆ نه‌ناسێت
من له ئه‌زه‌لدا شءر بووم
به‌لام له پێناو ئه‌شقی تۆدا
خۆمم به شاءیر گۆریوه‌ته‌وه .
ئستا ، ئه‌مه‌وێ ببمه‌وه به شءر
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه
له‌ناوتۆدا بژیم و
تۆ یه‌که‌م که‌س بیت بمخوێنیته‌وه.
شءرێکم نییه تۆ نه‌ناسێت
په‌یڤێکم نیه
ئاشقی تۆ نه‌بووبێت و
له من زیاتر تۆی خۆشنه‌وێت.
تۆش شءرێک نه‌ماوه
به‌به‌ر چاوی هه‌موو خه‌لکه‌وه
ده‌مت نه‌نابێته ناو ده‌میه‌وه‌و
لێوه‌کانت نه‌مژیبێت.
به‌لام باش بزانه
ئه‌وه ته‌نهاو ، ته‌نها منم
که رۆحم له چاوه‌روانی تۆدا ئه‌سوتێت..
زۆر ئه‌ترسم
له‌ناو ته‌نهایی تۆدا
به غه‌ریبی ، بمرم و نه‌گه‌رێمه‌وه.
ئه‌وکاته
ته‌نها تکایه‌کم لێت هه‌یه
به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شءره‌کانم
خۆڵه‌مێشی سوتانم بخوێنه‌وه..
تۆ له ته‌نهایه‌کا ئه‌ژیت
پره له شءر و ، یادگار و
پره له ئه‌شق و ئه‌ڤینی من .
منیش له چاوه‌روانیه‌کا ئه‌ژیم
پره له غه‌ریبی و
پره له‌سه‌فه‌ر و کۆچ و مردن ..
تۆ پر بوی له شءره‌کانی من و
ئه‌وانیش تژی بوون
له بۆنی خۆش و جوانی تۆ.
منیش پربوم له ئه‌شق و
پربوم له‌خه‌ریبی و
پر بوم له چاوه‌روانی و
پربوم له سوتانیکی پر له سۆ..
تۆ پر بوی له ته‌نهایی و
ئه‌شقه جوانه‌که‌شت ،به‌له‌نجه‌ولار
خۆی به‌مالی شءره‌کانی منا ئه‌کا.
من سه‌رم پر بووه له خه‌ونه‌کانی تۆ‌و
خۆم ،خۆی ناناسێته‌وه‌و
پرسیار له شءر ئه‌کا .
شءریش پربوه له هه‌ردوکمان و
وینه‌ی ته‌نهای و جاوه‌روانیمان ئه‌گرێ و
نیشانی هه‌موو خه‌لکی ئه‌دا..
ئێمه ئه‌شقـمان ناسی
ئه‌شقیش ئێمه‌ی به خودا سپارد .
خودا‌ش
ئێـمه‌ی کرد به شءر و
شءڕیش ئیمه‌ی بۆ ئیره ناردددددددد........
هۆنراوه‌ی میران
29. یونی 2008
|