خۆ موقده‌س کردنی سه‌رکرده
نوسینی جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
غاندی رابه‌ر و گه‌وره سه‌رکرده‌ی گه‌لی هیند تا رۆژی گیان له‌ده‌ست دانیشی نه‌خاوه‌نی هیچ سامانیک بوو نه‌ئه‌و پۆشاکه‌شی که ده‌یکرده به‌ر هیچ به‌هایه‌کی هه‌بوو
به‌لام له‌هه‌مان کاتیشا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پیگه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بوو له‌م ولته‌دا . که تاه‌ستاشی له‌گه‌ل بیت کاری گه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر گه‌ل و ولاته‌که‌یه‌وه جیهیشتوه..
که‌مال ئه‌تاتورکی شۆڤینست خوینی گه‌لی کوردی رشت و فێلی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌نادۆل کرد کولاوی نایه سه‌ر ده‌ولته زلهیزه‌کانیش ، هات ده‌وله‌تیکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ تورک دامه‌زراند. ئه‌تاتورک وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی دلسۆز به نه‌ته‌وه‌ی تورک بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه تۆرانیه‌که‌ی ده‌ست به‌رداری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
تایبه‌تی ببوو .وه به‌بیر و هۆش و دل و گیان بۆ سه‌رده‌ست کردنی تورک تیكؤشا تا کۆتایی ژیانی . هه‌ربۆیه‌ش تا ئه‌وکاته‌ش له‌ناو هه‌موو تورکه‌کانی جهان دا ، وه‌ک
سنبولی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری ده‌کریت.
نه‌غاندی گه‌وره سه‌رکرده و، نه ئه‌تاتورکی شۆڤینیست، نه‌هاتن به‌زۆرداری و دادۆشینی نه‌ته‌وه‌که‌یان خۆیان موقه‌ده‌س بکه‌ن. به‌لک و ئه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌یانه که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه که شتیکیان پیشکیش کردون ، ده‌یانکه‌ن به‌سنبول .
پیجه‌وانه‌ی ئه‌وانیش، سه‌دامی دکتاتۆر گۆربه‌گۆر بوو . که به‌زۆر و زۆرداری به‌بی ئه‌وه‌ی که نه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی هیچی پیبیت وه جگه له نهامه‌تیش هیچی بۆ ئیراق
نه‌کردبوو . له‌هه‌مان کاتیشا خۆی به موقه‌ده‌سترین سه‌رکرده ده‌زانی و ئه‌وه‌ی به‌وجاوه‌ش سه‌یری نه‌کردبایه به‌خاین و تکده‌ر حسابی له‌سه‌ر ده‌کرا..
تا ئیره قسه‌کردن له‌سه‌ر پیناسه کردنی سه‌رکرده‌ی فیداکار بۆ نه‌ته‌وه و دکتاتۆری خۆ موقه‌ده‌سکه‌ر به‌سه‌ر خه‌لکه‌وه‌بوو له‌ناو نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری کورد.
ئستا بابینه‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد و له‌تای ته‌رازو نانیان .
بار‌و دۆخ و هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و جیپۆلۆتیکی کوردستان کاریکی وای کردوه که نه کیشه‌ی کورد و نیشتمانه داگیرکراوو پارچه‌کراوه‌که‌ی به گه‌ل و نیشتمانیکی تر
بشوبهینریت . وه نه‌سه‌رکردایه‌تیه‌که‌شی به‌وجۆره پیناسه بکریت.
به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ، ناکریتت ئیمه چاوپۆشی له‌و هه‌موو که‌موو کوری و کاره ناشیسته‌یانه بکه‌ین که سه‌رانی ده‌سه‌لات داری سیاسی کورد له‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته مه‌زلومه به‌ریوه‌ی ده‌به‌ن . به‌تایبه‌ت له‌م سالانه‌ی دواییدا که به‌هۆی روداوی که‌نداوه‌وه ، وه‌رچه‌رخانیکی بابه‌تی له ناوجه‌که‌دا روی داوه‌و ، کیشه‌ی کوردیشی خستۆته ناو بار‌و دۆخیکی چاره‌نوس سازه‌وه.
ئه‌وه‌ی پیش ڕووذآوی که‌نداوو گۆرانکاریه‌کانی ئیراق رویان دا، واتا له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیه‌وه که کوردستان له دوو پارچه‌وه کراوه‌ته جوار پارجه‌و ، هه‌موو ئه‌و
شۆرش و سه‌رهه‌لدانانه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ریوه چوون. به بزوتنه‌وه خیلایه‌تی و پاشآن نیمچه سیاسی و به‌دوای ئه‌واندا ئه‌زمونه‌کانی وه‌ک کۆماری مهابات و
شؤڕشی ئه‌یلول و سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی دوای نسکۆی ئه‌یلول . ده‌کریت به‌ده‌ر له روداوه ترژیدیاکانی وه‌ک کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و سوتماک بونی به‌شی هه‌ره‌زۆری باشوری کوردستان . وه‌رجه‌رخانه‌سیاسیه‌کان به‌فاکته‌ری ده‌ره‌کیه‌وه ببستینه‌وه که بۆچونی من به‌دریژایی ماوه‌ی دوای جه‌نگی یه‌که‌می چیهانی تا
روداوی که‌نداو شانسیکی باش بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی کوردستان نه‌ره‌خساوه. به‌لام روداوه تراژیدیایه‌کان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن که من پیم وانیه میژوو هه‌روا به‌ساده‌یی به‌سه‌ریدا باز بدات و ، سه‌رانی ده‌سه‌لاتی سیاسی ئه‌وکاته‌ی کوردیش ، نه‌که‌ونه به‌ر حیساب لی وه‌رگرتن..
که‌س نیه ئه‌وراستیه نه‌زانیت که نسکۆی سالی 1988 هیج ئاسۆیه‌کی ئازادی له‌به‌رده‌م خه‌لکی باشوری کوردستان و هیزه سیاسیه‌کانی ئه‌وکاته‌ی نه‌یاری رژیمیش ةي‌ێشتبۆوه ، راپه‌رینی به‌رین و به‌شکۆی ازاری 1991 کاریکی وای کرد که هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌سالانی رابوردودا ئه‌زمونیکیان له تیکۆشانی سیاسی دا
به‌ده‌ست هینابوو ، له‌سنوره‌کانه‌وه به‌نه‌وه ناو شار و سه‌رکردایه‌تی گه‌ل به‌ده‌ست بینن .
پاشآن ره‌وی به‌کۆمه‌لی خه‌لکی مه‌زلوم له‌ترسی درنده‌یی سه‌دام بۆ سنوره‌کان بووه جیگای به‌زه‌یی مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌رکردنی بریاریکی گرنگی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، بۆ پاریزگاری کردن له مه‌زلومیه‌تی کوردستانیان .
به‌دوای ئه‌م بریاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسیشدا . سه‌رکرده‌کانی کورد زه‌مینه‌ی زیاتریان بۆ ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سود له یه‌کریزی خه‌لکی کوردستان وه‌ربگرن وه‌هه‌م سۆز‌و دلسۆزی خه‌لک بۆ ئازاد بون له دیکتاتۆریه‌ت قازانج بکه‌ن و ، خۆیان به‌سه‌رکرده‌ی موقده‌س به‌سه‌ر خه‌لکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تدا بسه‌پینن..
سه‌رکرده ده‌سلاتدار و چه‌کله‌شانه‌کانی باشووڕ ،سه‌رتا بۆ شه‌رهیه‌ت دان به موقه‌ده‌س بونیان به‌ره‌ی کوردستانیان هه‌لوه‌شاند و هاتن به‌سود وه‌رگرتن له دلگه‌رمی کۆمه‌لانی خه‌لک و بێ ئه‌زمونیان له ناسینی ده‌سه‌لاتی سیاسی ، هه‌لبژردنیان به‌پی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌نجام دا‌و ، په‌رله‌مان و حوکمه‌تیکیان ئاواکرد. ئیتر شه‌رهیه‌ت دان به خۆ موقه‌ده‌س کردن کرا به‌زاساو قانونیش، له‌و کاته به‌دوا له‌پیناو هیشتنه‌وه ی موقده‌ساتی بونی سه‌رکرده‌و ده‌سه‌لات په‌نا بۆ هه‌موو شتیک برا. سه‌ره‌تا پاکتاو کردنی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که له‌ناو ریزه‌کانی خۆیاندا شانیان نه‌ده‌دایه به‌ر ئه‌و موقه‌ده‌ساته‌یان به‌وجۆره سه‌دام ئاسایه‌ی که ئه‌وان ده‌یانه‌ویست. پاشان تیرۆر و راوه‌دونان و بیسه‌ر و شوین کردن و له زیندان قایم کردنی نه‌یارانی سیاسی به ناو وو توهمه‌ی جۆر به‌جۆر ده‌ستی پیکرد.
دوایی کاربه‌وه نه‌وه‌ستا هه‌رزان ترین شتیان قبول کرد بۆ له‌به‌ین بردنی یه‌کتری و روبه‌رو بونه‌وه له گه‌ل نه‌یارانی سیاسی په‌لکیش کردنی سوپای ده‌وله‌تانی داگیر که‌ری ، وه‌ک تورکیا و ئراق و ئیران ، بۆ له‌ناو بردنی هه‌زه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان و یه‌ک لایی کردنه‌وه‌ی کیشه ناوخۆیه‌کان و هێشتنه‌وه‌یان به سه‌رکرده‌ی موقده‌س.
ئه‌وکاته‌و ، ئیستاش ، سه‌رانی ده‌سه‌لات داری باشور له پیناو مانه‌وه‌یان به سه‌رکرده‌ی موقه‌ده‌س هه‌موو ئه‌و دیاردانه به‌ره‌وه‌ده‌به‌ن له‌پیناو مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌لاتی سیاسی وه سه‌دام ئاسا ، قه‌ناهه‌تیشیان به‌خۆیان کردوه که ئه‌وان موقه‌ده‌سن و ده‌بیت گه‌ل ته‌نها چه‌پله‌یان بۆ لیبدات.