دواین شعرم, مه‌خوێنه‌وه !
له دلته‌نگیم مه‌پرسه
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م خه‌مه‌م مه‌گه‌رێ.
دوواین شعرم مه‌خوێنه‌وه
بۆ ئه‌و کۆسته‌م ، هیچ شتێ مه‌ڵێ .
***********************
تۆ له‌م هه‌موو ته‌نهاییه‌تا
خه‌م بۆ غوربه‌ت و ، غه‌مه‌کانی من ئه‌خۆی .
من میوان و ، ئاشقێکی دره‌نگ وه‌خت بووم
تۆ ته‌نها که‌سی ، له‌من تێبگه‌ی.
************************
ئه‌وه‌نه‌ی به‌ربونه‌وه‌ی ئه‌سمان
له دلشکانی تۆ ئه‌ترسم.
من قسه‌یه‌کی ترم نه‌ماوه بۆ که‌س
دواین پرسیار، که‌ی بپرسسسسسم ؟ .
*************************
یه‌ک ، به‌یه‌کی شعره‌کانم
ئه‌شق و ، ئه‌ڤینی تۆیان له‌به‌ر کردوه .
سه‌یره ، من به‌م هه‌موو دلته‌نگیه‌م
له دلی تۆدا ، جێمبۆته‌وه.
*************************
تۆ گه‌وره‌ترین دلنه‌واییت
بۆ خه‌می قوڵ و ، دلته‌نگیه‌که‌ی من.
هه‌ر کاتێ له‌ناو دلی تۆ ده‌رچم
شوێنیک نامێنێت . جگه له‌مردن.
*************************
جاران به‌رله‌وه‌ی که‌تۆ بناسم
وێرانه‌یه‌ک بووم ، له غه‌ریبیدا .
دڵته‌نگی ته‌نها ماڵێکی من بوو
ته‌مه‌نم هه‌مووی لای ئه‌و له‌ده‌ستدا .
**************************
ئستاش پاشماوه‌ی هه‌مان دلته‌نگی
رۆژی روناکی لێم شاردۆته‌وه.
به‌س تۆ شک ئه‌به‌م ، ببیه ئاوێنه‌و
ره‌نگی مناڵیم ، بۆ بگێڕیته‌وه ....
هۆنراوه‌ی / میران
2008.07.27 ڤییه‌نا
|