ماڵپه‌ڕی جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
بابه‌ته‌کان
په‌یوه‌ندی
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
هۆنراوه‌کانم
په‌رتوکه چاپکراوه‌کانم
وینه‌کانم
په‌یامی خۆشه‌ویستی
فه‌لسه‌فه
مێژوو
ته‌نزی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌رون ناسی
جوگرافیا
که‌رنه‌ڤاڵ
میر خه‌له‌ف
چاوۆێکهوتنی .ته‌له‌فزیۆنی
ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕ
Titel der neuen Seite
32
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک
سه‌باره‌ت به دواین روداوکانی تایبه‌ت به که‌رکوک
کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان .
کۆر و کۆمه‌له مرۆڤ دۆسته‌کان.
وه‌ک هه‌رکه‌س ده‌زانیت کیشه‌ی کوردستان و گه‌له‌که‌ی ئه‌ورۆ ،گه‌وره‌ترین کێشه‌یه که به‌چاره‌سه‌ر نه‌کراوی له جیهان دا مابیته‌وه،
دیاره گه‌لی کوردستان به‌دریژایی ئه‌و ماویه‌ی که له‌لایه‌ن هیزه‌ره‌گه‌ز په‌رست و زۆرداره‌کانه‌وه زولمی له‌ده‌کریت ، بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی
هه‌موو ریگایه‌کی تیکۆشانی گرتۆته‌به‌ر و بۆ هه‌میشه خوازیاری به ئاشتی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی بووه ، له‌گه‌ل نه‌یاره‌کانی دا
به‌لام به‌داخه‌وه هه‌میشه ئه‌و هه‌لویسته ئاشتی خوازیه‌ی ره‌تکراوه‌ته‌وه و به ئاگر و ئاسن وه‌لامی دراوه‌ته‌وه.
ئه‌وتا گه‌لی کوردستان له ناو ده‌وله‌تی ئیراق دا سه‌ره‌رای ئه‌وه ی که لایه‌نیکی به‌هیزی گۆرانکاریه‌کانی ئه‌و ولاته‌بوه بۆ له‌گۆرنانی
ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری و گه‌وره‌ترین قوربانیشی به‌خشیوه . که‌چی به‌داخه‌وه دیسان خه‌ریکه روبه‌روی مه‌ترسی و پیلانگیری ده‌بیته‌وه.
په‌سند کردنی پرۆژه یاسای هه‌لبژاردنی پاریزگاکان له 22 ی ته‌موزی ئه‌وسال له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئیراقی زه‌نگیکی تری شؤڤینستی و
فاشیستی رژیمه زالم و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه بۆ سه‌رله‌نوی به عه‌ره‌ب کردنی شاری که‌رکوکی کوردستانی.
ئیمه له‌کاتیکا ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مانی ئیراق رسوا ده‌که‌ین ، هاوکاتیش پشتیوانی و ده‌ست خۆشی خۆمان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاری که‌رکوک
راده‌گه‌یه‌نین بۆ بریاری گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆسه‌ر هه‌ریمی کوردستان.
داوا له خه‌لکی تیکۆشه‌ری کوردستانیش ده‌که‌ین که به‌خۆپیشآندانی گه‌وره و به‌رده‌وام ئه‌و بریاره ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ی په‌رله‌مانی ئیراق
له‌قاو بده‌ن و، هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ بریاره‌که ی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک رابگه‌یه‌نن .
هه‌روه‌ها کرده‌وه تیرۆرستیه‌که‌ی 28. ته‌موز رسوا ده‌که‌ین و سلاو ده‌نیرین بۆ گیانی پیرۆزی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌و هاو خه‌می بنه‌ماله سه‌ربه‌رزه‌کانیانین و
هیوای چاک بونه‌وه‌ی برینداره‌کانمان ده‌خوازین.
داوا ده‌که‌ین که ئه‌نجام ده‌ران دادگایی بکرین و سزا بدرین. وه له‌هه‌مان کاتیشا داوا له‌ده‌سه‌لات دارانی سیاسی ده‌که‌ین هه‌ولبده‌ن ریگه نه‌دریت
شه‌ری ره‌گه‌زی له که‌رکوک په‌ره‌ی پی بدریت و ره‌وشه‌که ئالۆزتر بکریت.
وه‌هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا تیرۆر کردنی کاکه سۆرانی جوانه‌مه‌رگ و ئه‌ندامی چاک و هه‌لسوراوی ده‌نگ و قه‌له‌می ئازاد ، شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین
به‌بیر ئه‌وانه‌ی دینینه‌وه که ده‌یانه‌ویت رۆژ به‌رۆژ شه‌پۆلی ترس و تۆقاندن به‌رفراوان بکه‌ن و قه‌له‌مه ئازا‌و بویرکان له خویندا نخرۆ بکه‌ن ، شه هید کردنی
کاکه سۆران موژده‌ی مه‌گی ئه‌وان و چرای داگیرساوی ئازادی و له‌گۆرنانی تیرۆرزم و دیکتاتۆری ده‌بیت ..
سه‌روه‌ری و نه‌مری بۆ شه‌هیدان.
رسوای و شه‌رمه‌زاری بۆ تیرۆرستان و داگیرکه‌رانی کوردستان.
کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چآك
20080805
Heute waren schon 9802 Besucherhier!
نوێترین هه‌واڵ
نوێترین هه‌واڵ
کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک یادی شه‌هیدانی شه‌نگالی کرده‌وه.
هه‌واڵ
هه‌واڵ
ئه‌نجومه‌نی دادی ئه‌وروپا پ ک ک و کۆنگره‌ی گه‌لی له لیستی تیرۆر ده‌رهینا
بابه‌تی هه‌ڵبژارده
kani.dlm pra.mp3