حه‌ز ده‌که‌م سه‌ره‌تا به‌و په‌نده‌ی ئه‌لمانه‌کان ده‌ست پی بکه‌م که‌ده‌لیت.. ئازاری دڕکێک بۆنی هه‌زار گولت له بیر ده‌باته‌وه..
دوای ئه‌و هه‌موو سالانه‌ی ده‌سلات داریه‌تی سه‌رانی خۆسه‌پینه‌رو جه‌ک له‌شانی کورد له باشوری کوردستان ،ئیستا،مه‌ردیکم ده‌ویت بتوانیت متمانه بگیریته‌وه، بۆ گه‌لیک که هیج فیداکاریه‌ک نه‌ما له پیناوی به‌ده‌ست هینانی ئازادی دا نه‌یگریته به‌ر. سه‌ر ئه‌نجامیش به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رو چاوه تۆقینه‌رو ، بی خیرانه‌دا که‌وت.وه‌ک په‌نده کوردیه‌که که ده‌لیت ،، له کۆلکه ره‌ویمه‌وه به‌سه‌ر براز داکه‌وتم ..
به‌رازه‌کانی ده‌سلات داریه‌تی ، به عسی گۆر به‌گۆر جیان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان هینا ئه‌و رۆ ئه‌وانه‌ش به‌هام ئه‌قلیه‌ت به‌لام به‌زمانیکی تری جیاواز به کوردیه‌کی په‌تی هه‌مان سیاسه‌تی کلاسیک و دژی به‌شه‌ریه‌ت به‌ریوه ده‌به‌ن . به عسیه‌کان و نۆکه‌ره‌کانیان لانی که‌م هه‌ندیک سلیان له‌وه ده‌کرده‌وه که باسی دروشمی وه‌ک مافی مرۆف و جهانگیری و هتدد ..... بکه‌ن به‌لام ئه‌وانه‌ی خۆمان ناویان له خۆیان ناوه ریش سپی کوردایه‌تی و داکۆکی که‌ری بیوینه‌ی مرۆفایتش. ئه‌وه له‌کاتیک دایه ئه‌و کلتورو ره‌وشته‌ی جه‌ند ساله‌ی ده‌سلاتیان جگه له کوردایه‌تی هه‌مو شتیکی تر بوه. په‌ل کیش کردنی سوپای داگیر که‌رانی کوردستان وجاو ساغی کردن بۆیان به مه‌به‌ستی له ناو بردنی جولانه‌وه‌ی ئازادی خوازی به‌شه‌کانی تری کوردستان و ،فو کردن به‌زورنای دوژمنان دا و، وه‌ک ئه‌وان توهمه‌ت بار کردنی خوشک و براکانی خۆیان به تیرۆرست .جگه له‌کوردایه‌تی بۆ هه‌ر ناونسهانیکی تری رسوایی ده‌ست ده‌دات..
ره‌شه‌کوژی نه‌یارانی سیاسی و هیرس کردنه سه‌ر بنه‌ماکانی ئازادی و ده‌م کوت کردنی رۆژنامه نوس و میدیای نا حیزبی و راوه‌دو نانی خه‌لکانی ئه‌کتیفی نه‌ته‌وه‌یی ، جگه له دیموکراسی بۆ هه‌ر ناویکی تری جۆره‌کانی دیکتاتۆری ده‌ست ده‌دات.
بی ماف کردن و ده‌ست والا کردنی جا‌و سوره‌کانی پیاو سالاری بۆ دانانی گوشاریکی وه‌هشی گه‌رانه له‌سه‌ر ژنانی جه‌ند جار جه‌وساوه‌و زولم لی کراوو کوش‌تن و تیرۆر کردنیان .نمونه‌ی چه‌ند سالی به‌هه‌شته‌که‌ی ئه‌و ده‌سلاته‌ن .برسی کردن و خۆ که‌ر کردن له پیش كيش کردنی خزمه‌ت گوزاریه سه‌راتاکانی وه‌ک ئاو‌و کاره‌با نمونه‌ی گه‌نده‌لی و ده‌سه‌لاتی چه‌ته‌گه‌ری ئه‌و تاقمه‌ن له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتیان دا. له هه‌موی به ئازارتر خۆ کردنه پاشکۆی ده‌سلاتی زۆربه‌ی هیزو ده‌سته‌و تاقمه‌کانی غيیری ئه‌و دو هیزه‌ن که ئه‌وانیش له پیناو وه‌رگرتنی هه‌ندیک ئیمتیازی شه‌خسی و ده‌سکه‌وت تایبه‌تی خۆیان ،ده‌ست به‌رداری هه‌رجی هه‌لویستی نه‌ته‌وه‌ی و نیسهتمانی بو نوو ئه‌وانیس بوون به شه‌ریک و برا به‌شی هه‌مو سلبیاتیه‌کانی ده‌سلات..

له میژوی ده‌سلات داریه‌تی پاش ڕاپه‌رینی ئازاری 1991 وه ،جه‌ندین جار‌و، له جه‌ندین بۆ نه‌دا هاوپه‌یمانی و به‌ره‌ی جه‌ند لایه‌نه ،پیک هاتون به‌لام به‌داخه‌وه جگه له کلکایه‌تی بۆ هیزی بالا ده‌ست ،هیج کاریگه‌ریان نه‌بوه‌و بایی سه‌لکی تور خزمه‌تیان به خه‌لکی به‌ش مه‌ینه‌ت نه‌کردووه، تۆسقاله‌ک له ازاره‌کانیانیانیان که‌م نه‌کردۆته‌وه.من وه‌ک و خۆم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌رکم به‌وه کردبو که خه‌ته‌ری له ده‌ست دانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی ده‌بیت بۆ پاسه رۆژ، بۆیه هه‌میشه له زوربه‌ی نوسین و کۆرو کۆبونه‌وه‌کان دا هه‌لویسته‌م له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد و تا‌نه‌نه‌ت، کتیب و نامیلکه‌م له باره‌وه ده‌نوسی.سه‌رده‌مانیکیش كه نوینه‌رایه‌تی ره‌وتیکی ناو جولانه‌وه‌ی سیاسیم ده‌کرد هه‌مان هه‌لویستم به سه‌رانی ده‌سلاتی سیاسی و لایه‌نه کانی تریش ڕآده‌گه‌یاند ، به‌لام مخابن هه‌موو ئه‌و پیشنیارانه ده‌جونه په‌راویزی له‌بیر جونه‌وه‌و ،پست تی کردن ،ئستا هه‌م جا‌و سوره‌کانی ده‌سه‌لات ،به بنبه‌ست گه‌یشتون له گیرانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاولاتیان بۆ هاو سۆزی بۆ یان ،هه‌م هیزه‌کانی خه‌یری ئه‌وانیش ، هیج ئاسۆیه‌کیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌و گه‌له‌ی که جاران دلیان، له هاوین گه‌رم تر بوو بۆ کوردایه‌تی و پشتیوانی جه‌ندین سه‌ر هه‌لدان و هۆکاری پی گه‌یاندن و ناساندنی جه‌ندین که‌سی نه‌خوینده‌وارو ناشایسته‌بوون ،ئه‌ورۆ له زستان زیاتر سارد بونه‌وه‌و ئه‌گه‌ر کاوه‌ی ئاسنگه‌ریشیان بۆ زیندو بکه‌یته‌وه متمانه‌ی پی ناکه‌ن .
ده‌سلاتی ناشۆرشگیری ئه‌م جه‌ند ساله‌ی به‌ناو کوردایه‌تی به‌لام له بنره‌تدا زۆرداریه‌تی ، تۆوی کلتوریکی بی متمانه‌یی وای له‌ناو گه‌لدا رشتوه که هه‌ر که‌سه‌و سه‌رقلی به‌ژه‌وه‌ندی خۆی بیت و ، ئگره سوره له خۆم دوره ، جیگای ئه‌و هه‌موو زیندوویه‌ی کۆمه‌ل بگریته‌وه که سه‌ر ده‌مانیک له هه‌مو ناوجه‌که‌دا هیسابی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌کرا. ئستا لایه‌نه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیسه له هه‌ریمه‌که‌دا ئه‌و راستیه‌یان باش بۆ ده‌رکه‌وتوه ، که خۆیان له بنه‌ره‌تدا ئه‌ندازیاری دارشتنی پیلانه‌که‌ی بون، واتا له‌یه‌کتری دابرینی ده‌سه‌لات و گه‌ل.
ئه‌وه‌ی که ئستا ده‌یانه‌ویت له باکوری کوردستانیش پیاده‌ی بکه‌ن. به لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باکوری کوردستان سه‌رهه‌لدان و ته‌فگه‌ره پیشه‌نگه‌که‌ی به مۆدیلیکی زانستیانه‌و سه‌ر ده‌میانه هاتۆته ژیانه‌وه. سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو پیلانگیریه چه‌په‌له جه‌ند لایه‌نیانه‌ش نه‌یان تونیوه که درز بخه‌نه نیوان گه‌ل و شؤڕش..
بۆیه من وای ده‌بینم که ته‌نها ئاسۆیه‌ک له‌پیش ،گیرانه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌ل بیت له باشوری کوردستان ، پیشخستن و به‌رده‌وام کاری ته‌فگه‌ری ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له باکورو سه‌رتاپای کوردستان . جونکه ته‌نها ئه‌و ئه‌زمونه‌یه که تیکۆشه‌ره‌کانی فیری ئه‌وه ده‌کات که جگه له فیداکاری بۆ کوردستانشتیکی تر نه‌کریته ئامانج.نه‌ک وه‌ک سه‌رانی ده‌سه‌لات داری باشور به‌هیج شتیک جاویان پرنه‌به‌ته‌وه....
05.01.05 فییه‌نا

