درۆ حه‌رامه کانی ده‌سه‌لات دارانی باشوری کوردستان
نوسینی / جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
بیرمه سه‌ره‌تای هه‌شتا کان بوو ، من ئه‌و کاته‌له‌قۆناخی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری دابوم و شؤڕشیش ڵه باشوری کوردستان له قۆناخیکی زۆر هه‌ستیار دابوو. برایه‌کی منێش چوبه ریزه‌کانی ئه‌و سه‌رهه‌لدانه جه‌کدارییه‌وه.جاریکیان بۆ سۆراخ کردن و هه‌وال پرسینی له‌گه‌ل دایکم دا به‌ره‌و دوندی جیا‌و جیگای خۆهه‌شآڕذانیان هه‌لکشآین ، له‌ریگا توشی پیره پیشـمه‌رگه‌یه‌کی نه‌خوینده‌واری روخۆس و ماند و نه‌ناس هاتین بوو به خدری ئه‌لیاس بۆمان . من که ئه‌وکاته بۆ یه‌که‌م جارم بوو پیشـمه‌رگه‌یه‌کی ئه‌سۆرشه ببینم زۆر تامه‌زرۆیانه که‌وتمه پرسیار لی کردنی، ئه‌ویس زۆر له‌من تامه‌زرۆیانه‌تر که‌وته وه‌لام دانه‌وه‌م . داستانی وای بۆ ده‌گیرامه‌وه که گوایه له‌گه‌ل براکه‌ی مندا ئه‌نجامیان داوه مه‌گه‌ر هه‌ر له فلیمی سینه‌مایی دا بینرابیت . باوه‌رتان بیت کاتی که ئه‌و قاره‌مانیه‌تیه‌کانی خۆی ده‌گیرایه‌وه من اونده‌ی نه‌ده‌ما بفرم له خۆشی و حه‌ماسه‌تان له کاتیکا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یگوت له راستی نه‌بیت له هه‌موو شتیکی ده‌کر، به‌لام من له ناخه‌وه باوه‌رم به‌خۆم هینا بوو که اوه‌ی ئه‌و هه‌لۆ پیره ایلیت وه‌ک ئایه‌تی قورئان راستن و په په‌له بوم بگه‌ریمه‌وه ناو شار‌و بۆ هاوریکانمی بگه‌رمه‌وه. کاتی گه‌یستینه لای ئه شوینه‌ی براکه‌م و ده‌سته پیشمه‌رگه‌که‌ی هاوریی خۆیان له ترسی فرۆکه تیدا هه‌شآڕ ذآبوو ئیتر مامه پیره‌ی نه‌به‌ردو حیکایه‌ت خوانم نه‌بینی یه‌وه. کاتێ قسه‌کانیم بۆ براکه‌م و هاوریکانی گی‌رایه‌وه، هه‌مویان دایانه قاقای پیکه‌نین ، گوتیان مالی ئاوابیت مام برایم بۆ خۆی و ئه‌و هه‌موو درۆیه‌ی که بۆ ئیوه‌ی کردوه وه‌لا ئیمه دوو مانگیش ذه‌بیت ته‌قه له تفه‌نگه کانمان نه ههاتوه، یه‌کیکیان گوتی ئه‌وه کونه درۆیه هه‌رجی که یه‌که‌مجاربیبیت هه‌نی له‌و درۆیانه‌ی بۆ ده‌کات . من له ناخه‌وه پیم ناخۆش بوو قسه‌کانی مامه پیره به درۆ ده‌ربچن بۆیه،پاکانه‌م بۆ ده‌کرد به‌لام فایده‌ی نه‌بوو له‌ریگای گه‌رانه‌وه‌م بۆشار هه‌ر بیرم له داستانه خه‌یالیه‌کانی مام برایم ده‌کرده‌وه ، کاتی که گه‌رامه‌وه بۆ لای هاوریکانم منیش بوم به به‌سیک له ئه‌فسانه کانی‌و درۆ حه‌لاله‌کانیم به حه‌ماسه‌ته‌وه له شیوه‌ی ئه‌و بۆ هاوریکان ده‌گیرایه‌وه.ئتر هه‌مویان موی سه‌ریان گرژ ده‌بوو به په‌له بوون بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و به کاروانی ئه‌و تیکۆسان و قاره‌مانییه بگه‌ن.
موباله‌غه‌کانی مامه بله‌ی ته‌کۆشه‌رو زه‌حمه‌تکێش به هه‌ر مه‌به‌ستیک بوو بیت وه‌ک سمبولیک لای من و هاوریکانم قه‌ناهه‌تیکیان لا دروست کردبووین که به‌راستیان بزانین و له ناخمان دا چه‌پله‌ی بۆ لی بده‌ین و خۆمانی پیوه هه‌لبکیشین.
به‌لام ، به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ که مامه بله و خه‌لکه ماندوه‌کانی له شیوه‌ی ئه‌و نه خۆیان و نه ئاسه‌واریکیشیان له‌و درۆ سپی و حه‌لاله‌نه له بازاری سیاسه‌تی ده‌سه‌لات دارانی ئه‌ورۆدا به‌هایه‌کیان نه‌ماوه.ئه‌و ده‌سه‌لات دارانه‌ی ئه و‌رۆ که له‌سه‌ر میراسی درۆ حه‌لاله‌کانی مامه بله‌ی خیر له‌خۆ نه‌دیو ئه‌ورۆ یه‌ک دنیا درۆی حه‌رام له‌گه‌ل خۆیان و ئه‌م گه‌له یزولم لی کراوه ده‌که‌ن . که میک جیه شه‌رمیش نایانگریت.
مامه بله کاتی من و دایکمی به ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌یانده ده‌ستی براکه‌م ، به‌سته‌زمانه له‌ترسی سپی نه‌بونه‌وه‌ی درۆ حه‌لاله‌کانی خۆی له هه‌مومان شارده‌وه، خواده زانیت پاسان له لایه‌ن هاوریکانیه‌وه جه‌نده باجی سه‌رکۆنه کردنی داوه.
به‌لام ئه‌ورۆ سه‌رانی ده‌سه‌لات به‌ده‌ستی باشور ئه‌و هه‌موو درۆیه حه‌رامانه لگه‌ل خۆیان و خواش ده‌که‌ن که‌جی له‌لایه‌ن زورناژه‌نه‌کانو کاسه له‌سه‌کانیانه‌وه نه‌ک رخنه‌یان لی ناگیریت به‌لکو، ئه‌شه‌دو بیللای بۆ ده‌كێشن. ئه‌گه‌ر که سانیک هه‌بن درۆ حه‌رامه‌کانیشیان له قاو بده‌ن و سپیان بکه‌نه‌وه. ئه‌وه سه‌ره‌تا نه‌ک هه‌ر ته‌رنابن و وه‌ک مامه بله‌ی به‌سه‌زمان جیگاکه جۆل ناکه‌ن بۆ خه‌لکی راستگۆ‌و پاکتر له‌خۆیان ، بگره ئه‌گه‌ر بۆیان بکریت و له‌به‌ر ده‌ستیان دابیت ئه‌وه یا به‌زبری شه‌ق و تیلا ده‌م قه‌پۆزی نویت بۆ دروست ده‌که‌ن .یا فیری ئه‌وه‌ت ده‌که‌ن که جاریکی تر نا ماقولی ئاوا نه‌که‌یته‌وه.یاخوت جه‌ند زورنا ژه‌نیکت بۆ راده‌سپیرن، که هه‌زاران بوختان بۆ خۆش‌تو گوری باپیریشت هه‌لبه‌ستن.به‌داخه‌وه سه دجار بۆ مامه بله‌کانی سه‌رده‌می درۆ سپی و حه‌لاله‌کانی ئیمه‌ش که ئه‌مرۆ بوینه بیسه‌رو گوی گری ئه‌م هه‌مو درۆ شاخ دار‌و حه‌رامانه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆ سه‌پینه‌ری به‌ناو کوردایه‌تی به‌لام له بنه‌رت دا زۆرداریه‌تی
28. 12. 07 فییه‌نا،